ئێزدییەکان گفتوگۆ لەبارەى داهاتوویانەوە دەکەن
لەبارەى داهاتووی ئێزدییەکان لە شەنگال کۆنفرانسێک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ ئەم بەیانییەوە لە شەنگال دەستی بەکارەکانی کردووە.
لەبارەى داهاتووی ئێزدییەکان لە شەنگال کۆنفرانسێک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ ئەم بەیانییەوە لە شەنگال دەستی بەکارەکانی کردووە.
لە ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و هاوکات لەگەڵ چالاکییەکان بە بۆنەى ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەوە، لە شەنگال کۆنفرانسێک لەبارەى داهاتووی ئێزدییەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بە ناوی "ئێزدییەکان بە دوای داهاتووی خۆیاندا دەگەڕێن' لە ناوەندی شەنگال و بە کاتی هەرێمی لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ دا دەستی بەکارەکانی کرد.
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان (پادێ) پێشەنگایەتیی کۆنفرانسەکە دەکات.
نوێنەرانی رێکخراوەکانى خۆبەڕێوەبەری و بەرگری و خۆپاراستنی شەنگال لەبارەى داهاتووی ئێزدییەکانەوە بۆچوونی خۆیان لە کۆنفرانسەکەدا دەخەنەڕوو.
لە ئاستی نێونەتەوەیش چەندین میوان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
کۆنفرانسەکە تاوەکو ئێوارەى ئەمڕۆ بەردەوامیی دەبێت.
ژ.ت